PM:09:49:02/11/2025
1260 جار خوێندراوەتەوە
راگرتنی بەرنامەکی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دەسەڵات و لەلایەن هێزێکی وەزارەتی ناوخۆوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئەندامێکی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایان دەڵێت، وەزارەتی رۆشنبیری توانای نیە درامایەکی تەلەفزیۆنی رابگرێت بەڵام رێگەنادات لێدوانی سەرۆک حزبێک پەخش بکرێت، کەواتە ئازادی هیچ نیە جگە لەدرۆیەک.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەرهەم مستەفا، ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایان رایگەیاند، وەزارەتی رۆشنبیری توانای نیە درامایەکی تەلەفزیۆنی رابگرێت بەڵام رێگەنادات لێدوانی سەرۆک حزبێک پەخش بکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئایا ئەم وەزارەتە دەتوانێت لێدوانی سەرۆک حزبێکی دەسەڵات
لەکەناڵەکەی خۆی رابگرێت، کەهەمووی جوێن و تەشهیرە؟ کەواتە ئازادی هیچ نیە جگە
لەدرۆیەک.
ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنە ئێن ئاڕ تی و بە بڕیاری دەسەڵات و وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرنامەی تاوتوێیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید راگرت.