PM:09:01:02/11/2025
1116 جار خوێندراوەتەوە
راگرتنی بەرنامەکی تاوتوێی کەناڵی ئين ئاڕتی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دەسەڵات و لەلایەن هێزێکی وەزارەتی ناوخۆوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و شوان محەمەد، نووسەر و رۆژنامنووس دەڵێت، رێگا نەدان بە شاسوار عەبدولواحید کە قسە بکات لە میدیاوە دژی ئازادی بیروڕایە، هەروەک گرتنەکەشی گرتنێکی سیاسی بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، شوان محەمەد، نووسەر و رۆژنامەنووس رایگەیاند، رێگا نەدان بە شاسوار عەبدولواحید کە قسە بکات لە میدیاوە دژی ئازادی بیروڕایە، هەروەک گرتنەکەشی گرتنێکی سیاسی بوو.
ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنە ئێن ئاڕ تی و بە بڕیاری دەسەڵات و وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرنامەی تاوتوێیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید راگرت.