PM:08:30:02/11/2025
1856 جار خوێندراوەتەوە
دوای راگرتنی بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئين ئاڕ تی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دەسەڵات و لەلایەن هێزێکی وەزارەتی ناوخۆوە، جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، راگرتنی بەرنامەی تاوتوێ لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەکەمان؛ درۆ گەورەکەی دەسەڵاتە کە پارتیی و یەکێتیی ناویان لێناوە ئازادی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەک پیشەی هەمیشەی خۆی دەسەڵاتە ئیکسپایەر و لەرزۆک و تۆقیوەکەی پارتیی و یەکێتیی هێزی ئەمنیی ناردەسەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی و ترسنۆکانە رێگریی کرد پەیام و قسەکانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ هاوڵاتیان پەخشبکرێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەم دەسەڵاتە ترسنۆک و لەرزۆکە تەبیعەتی شەمشەمەکوێرەی هەیە و فێری هەڵکوتانەسەری
شەوانەیە و دڵنیایە لەوەی کاک شاسوار زۆر لەجاران ئازاتر و ئازادتر و بەئیرادەتر پەیامەکانی
دەنێرێت بۆ خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان، بۆیە ترسنۆکانە و لەرزۆکانە رێگای پەخشکردنی
بەرنامە و پەیامەکانی کاک شاسواریان نەدا کە سەرۆکی بە ناحەق زیندانییکراوی گەورەتریین
هێزی ئۆپۆزسیۆنە.