سەردێڕ:

راگەیەندراوی سەنتەری میترۆ لەبارەی راگرتنی بەرنامەی تاوتوێ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید

PM:08:22:02/11/2025

4028 جار خوێندراوەتەوە

راگرتنی بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئين ئاڕ تی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید بە بڕیاری دەسەڵات و لەلایەن هێزێکی وەزارەتی ناوخۆوە کاردانەوەی لێکەوتەوە و سەنتەری میترۆ رایگەیاند، دەیان حکومدراو چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە لەناو زیندان کەچی وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت گەر بەرنامەکەی شاسوار عەبدولواحید بڵاوبکەنەوە کەناڵەکەتان دادەخەین.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سەنتەری میترۆ هەر پاش بڕیارەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەیان حکومدراو لەسەر بازرگانی هۆشبەر و ژن کوژ و منداڵکوژ چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە لەناو زیندان کەچی وەزارەتی رۆشنبیری دەڵێت گەر بەرنامەکەی شاسوار عەبدولواحید بڵاوبکەنەوە کەناڵەکەتان دادەخەین و دێن بە هێز رایدەگرن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەولێر و سلێمانی داتنەخست، سوتانتان، هەر سیحری لەدەستنەدا، هەر گەشەیاوە، ئەم وەزارەتانەی ئێمە یاسای پەرلەمان رێنوێنییان دەکات یا یاسای حزب؟












گەلەری