PM:07:57:02/11/2025
2360 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی دەسەڵات لەڕێگەی وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە بەرنامەی تاوتوێیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید راگرت. عەبدوڵای مەلا نوری رایگەیاند، لە ئەوروپا کورد هەیە، بەتاوانی تیرۆر حوکمدراوە، بەڵام ئازادی ئەوەی هەیە راستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قسەبکات، کەچی وەزیری رۆشنبیریەکەی یەکێتی رێگەنادات، قسەی سەرۆکی نەوەی نوێ لە تەلەفزیۆنەوە بڵاوبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ بە بڕیاری دەسەڵات و وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرنامەی تاوتوێیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید راگرت، عەبدوڵای مەلا نوری، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەوروپا کورد هەیە، بەتاوانی تیرۆر حوکمدراوە، بەڵام ئازادی ئەوەی هەیە راستەوخۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قسەبکات، کەچی وەزیری رۆشنبیریەکەی یەکێتی رێگەنادات، قسەی سەرۆک حزبێکی حوکمدراو لە سلێمانی لە تەلەفزیۆنەوە بڵاوببێتەوە.
وتووشیەتی، لە تورکیا، ئۆجەلان، لە زیندانەوە، پێنج بەرگری کتێبەکەی نوسی و لە دەرەوە چاپ و بڵاوکرایەوە و هەروەها چەند جارێک تۆماری دەنگی گیراوانی بادینان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە.
دەشڵێت، کەچی وەزیری
رۆشنبیریەکەی یەکێتی رێگە نادات، قسەی سەرۆک حزبێکی حوکمدراو لە سلێمانی (بەحساب
شاری رۆشنبیری و ئازادی) لە تەلەفزیۆنەوە بڵاو ببێتەوە.
عەبدوڵای مەلا
نوری نووسیویەتی، نەفرەت لە خۆتان و حکومڕانیتان رۆژگارێکی رەش لەڕێگەیە و ئەرکی هەمووانە
رووبەڕووی ببینەوە.