سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا

PM:05:35:02/11/2025

1240 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کفری منداڵێکی یەک ساڵان گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی هەواری نوێی کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب منداڵێکی تەمەن یەک ساڵانی شێلا و گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی مادەی ٢٤ـی هاتووچۆ دەستگیرکراوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.













گەلەری