PM:04:59:02/11/2025
1348 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، لەگەڵ تورکیا لەسەر پرسی ئاو رێککەوتن و بەپێی رێککەوتنەکە هەردوولا چەندین پڕۆژەی گرنگی ئاو دروستدەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی، پێشتر كۆبوونه‌وه‌ی فراوانمان هه‌بوو له ئه‌نقه‌ره، گه‌یشتوینه‌ته رێكکه‌وتن و ئێستا كراونه‌ته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و دوای چه‌ند كاتژمێرێك واژۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه په‌یوه‌ندی به چۆنیەتی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان هه‌یه كه یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌یه له مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق و توركیا.
لای خۆیەوە
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاش وتی، لەسەر دۆسیەی ئاو لەگەڵ عێراق گەیشتینە
رێککەوتنێکی کەم وێنە، بەم رێککەوتنە زۆرێک لە کێشەکانی ئاو چارەسەردەکرێن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەم رێککەوتنە رێگە خۆشدەکات کە چاکسازی لە ژێرخانی کەرتی ئاوی عێراقدا
ئەنجامبدرێت، تورکیاش پابەندی رێککەوتنەکە دەبێت.
باسی لەوەشکرد،
پێویستە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هەردوولامان لە زۆر پرس و دۆسیەدا بگاتە
بەرزترین ئاست، تاوەکو بگەنە کۆمەڵێک بەرژەوەندی هاوبەش.