سەردێڕ:

کۆمسیۆن ١٤٠ ناوەندی دەنگدانی بۆ رووماڵی میدیاکان دیاریکرد

PM:04:36:02/11/2025

1208 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق، تەنیا ١٤٠ ناوەندی دیاریکرد کە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا رێگەیان پێدەدرێت میدیاکان رووماڵی تێدا بکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێى راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردووەتەوە، ١٤٠ ناوەند لە کاتی هەڵبژاردندا رێگەیان پێدەدرێت میدیاکان رووماڵی تێدابکەن، لەو ژمارەیەش ٤٢ ناوەندیان دەکەوێتە هەرێمى کوردستان.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن لەو ژمارەیە ١٨ ناوەند لە سلیمانى، ١٥ ناوەند لە هەولێر و نۆ ناوەند لە دهۆک و سەبارەت بە کەرکوکیش ١٥ ناوەند دیاریکراوە کە میدیاکان دەتوانن رووماڵى تێدا بکەن.

خشتەى ئەو ناوەندانەى کە میدیاکان دەتوانن لە رۆژى هەڵبژاردن رووماڵى تێدا بکەن:













گەلەری