سەردێڕ:

بە تۆمەتی کۆپیکردنی پسوڵەی یاری؛ سێ کەس دەستگیرکران

PM:03:51:02/11/2025

1064 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، سێ کەسیان بە تۆمەتی کۆپیکردنی پسووڵەی شاری یاری دەستگیرکردووە؛ هەروەها بڕێکی زۆر لە جگەرە و ڤەیپ کە منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ پێیان بووە، لەگەڵ کەلوپەلی رێگەپێنەدراو دەستیان بەسەردا گیراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لەلایەن خاوەن پارکی شاری یاری هەڵەبجەوە سکاڵا تۆمارکرا کە پسوڵەی یاریەکان کۆپی کراون، توانرا سێ کەس دەستگیربکرێن کە پسووڵەی کۆپیکراویان پێبووە.

وتیشی، ئەو سێ کەسە تەمەنیان ١٣، ١٤ و ١٥ ساڵ بووە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی یاسای ٤٥٦ـی سزادانی عێراقی راگیراون.

باسی لەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتییەکە هەستاوە بە دەست بەسەرداگرتنی ئەو کەل وپەلانەی کە لەلایەن لیژنەی ئامادەکردنی فێستیڤاڵ و قائیمقامی هەڵەبجەوە بردنە ژوورەوەیان بۆ ناو فیستیفاڵ قەدەغەکراوبون، وەک  چەقۆ و دەمانچە، هەروەها جگەرە و ڤەیپ کە منداڵانی تەمەنی خوار هەژدەساڵ پێیان بووە.

 













گەلەری