وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حاجیان ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کاروان ستوونی، وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم وتی، هۆکاری دواکەوتنی ناوی حاجییان ئەوەیە کە بەشێک لەو هاوڵاتییانەی ناویان تۆمارکردووە، کەموکورتییان لە مامەڵەکانیاندا هەبووە و تا ئێستا چارەسەریان نەکردووە.
وتیشی، "چاوەڕێ
دەکەین تا ناوەڕاستی ئەم مانگی تشرینی دووەم تیروپشکەکە ئەنجام بدەین و ناوی
دەرچووان ڕابگەیەنین".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا خەریکی وردبینیی ناوی ئەو کەسانەن کە بۆ حەجی ئەمساڵ ناویان تۆمار کردووە و
پرۆسەکە بەشێکی زۆری تەواوبووە.
باسی لەوەشکرد،
ئەو کەسانەی پێشتر حەجیان کردووە، ئەمساڵ دەرفەتیان پێنادرێت، بۆ ئەوەی هەل بۆ
ئەو کەسانە بڕەخسێت کە تا ئێستا حەجیان نەکردووە.