AM:09:21:31/10/2025
1084 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن دەڵێت، ئامادەکارییە لۆجستییەکانی کۆمسیۆن بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی کۆتاییهاتووە.
ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی عێراق باسی لەوەکرد، کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و لۆجستییەکانی بۆ دەنگدانی تایبەت و گشتی کۆتایی پێهێناوە و هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
دەشڵێت،
ناوەندەکانی دەنگدان ئامادەکراون و ستافی سەر سندوقەکانی دەنگدانیش بەتەواوی
راهێندراون و ژمارەی ستافی دەنگدان گەیشتووەتە ٢٣٠ هەزار کەس، کە پێکهاتوون لە
فەرمانبەرانی حکومی، خوێندکاران و دەرچوان.
کۆمسیۆن پێشتریش
وتبووی، لە هەشتی مانگی داهاتووەوە واتا رۆژێک پێش دەنگدانی
تایبەت بانگەشەی هەڵبژاردن کۆتایی پێدێت.