PM:11:47:30/10/2025
1684 جار خوێندراوەتەوە
کشتوکاڵی بەسڕە دەڵێت، زیادبوونێکی بەرچاو لە بەرهەمهێنان و خستنەڕووی هێلکەی خواردن لەم مانگەدا تۆمارکراوە، بە جۆرێک کە کۆی گشتی بەرهەم گەیشتووەتە ٢٧ ملیۆن و ٩٩٧ هەزار و ٨٤٠ هێلکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حەیدەر عەدنان، بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاریی سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتییەکە وتی، “ئەم گەشەکردنە لە بەرهەمهێناندا، گەشەسەندنی بەردەوام لە کەرتی بەخێوکردنی پەلەوەر و کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن لە پارێزگای بەسرە رەنگپێدەداتەوە".
جەختیشی کردەوە
کە ئەم هەوڵانە بەشدارن لە پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆ بە بەرهەمێکی
نیشتمانیی کوالیتی بەرز و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هاوردەکردن، ئەمەش ئاسایشی
خۆراک لە پارێزگاکەدا بەهێزتر دەکات.