PM:09:34:30/10/2025
1668 جار خوێندراوەتەوە
یەکەم رۆژی یانزەهەمین فیستیڤاڵی هەنار و بەروبومی پایزەی هەڵەبجە لە پارکی گشتی شارەکە بەڕێوەچوو کە بریارە سێ رۆژ بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوڵاتیان لە کەشێکی تەواو پایزانەدا لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و بادینان و تەنانەت رۆژهەڵات و بەشێکی زۆری قەزا و ناحییەکان هاتنە فیستیڤاڵەکە، نەک هاوڵاتییان تەنانەت بەشێکی کونسوڵەکانیش لە فیستیڤاڵی هەنار ئامادەبوون.
لە فیستیڤاڵەکەی
ئەمساڵدا زیاتر لە ٦٠٠ جوتیار و خاوەنکار بەشداریان کردووە و لە پاڵ هەناردا،
بەرهەمەکانی دیکەی وەک گوێز و هەنگوین و خواردنە کوردەوارییەکان زۆرترین خواستی
لەسەربوو.
جیاواز لە
فیستیڤاڵەکانی دیکە، بەشێکی زۆری فرۆشیارەکان خانمانن، بە جلی کوردییەوە
بەرهەمەکانیان ساغ دەکردەوە.