PM:03:42:30/10/2025
1312 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، پلانێکی ستراتیژی ئابووری درێژخایەنیان دەستپێکردووە لە کەرتی تایبەتدا بەمەبەستی رەخساندنی هەلی کار بۆ ١٦ ملیۆن هاوڵاتی عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، پلانێکیان دەستپێکردووە بۆ ماوەی ١٠ ساڵی داهاتووە و بە ئاڕاستەی زیاتر فراوانکردن و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و بە مەبەستی زیادکردنی رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.
وتیشی، لە ئێستادا ٣٦٪ــی
دانیشتوانی عێراق گەنجن و وەزارەتەکەش ئامانجییەتی لە رێگەی ئەو پلانەوە بێکاری
نەهێڵێت و ١٦ ملیۆن هەلیکار لە کەرتی تایبەتدا دابین بکات.