AM:09:38:30/10/2025
1472 جار خوێندراوەتەوە
یانزەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و بەروبومی پایزەی هەڵەبجە لە پارکی گشتی شارەکە دەستیپێکرد و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، لە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە، لەپاڵ هەناردا چەندین چالاکی هونەری ئەنجامدەدرێت و بەرهەمی جۆراو جۆریش دەخرێتە روو، کە بریتین لە خواردنە کوردەواریەکان و چەندین بەرهەمی دیکە.
بەڕێوەبەری گەشت و
گوزاری هەڵەبجەش بە ئێن ئاڕ تی وت، فێستڤاڵەکە تاوەکو درەنگانی شەو بەردەوام
دەبێت.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری
هەڵەبجەش، ساڵی رابردوو لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا ٨٠ هەزار کەس سەردانیانی
فیستیڤاڵەکەیان کردووە و پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ رێژەکە زیاتر بێت.