AM:08:16:30/10/2025
928 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە ٦٤ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٠ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی
بەهۆی ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو
زیادی کرد، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی
رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکای لە بازاڕی نەوتدا کەمکردووەتەوە.