PM:10:05:28/10/2025
1524 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی نەوەی نوێ دەڵێت، وەک هەمیشە کار لەسەر پەیام و هەڵوێستەکانی شاسوار عبدولواحید دەکەن و بەردەوامن و هەتا نەوەی نوێ بمێنێت ناپاکی بەرامبەر بە دەنگدەرانی ناکات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هیمداد شاهین، وتەبێژی نەوەی نوێ وتی، نەوەی نوێ بەرنامەو پلانی تۆکمەی هەیە و یەکەم کاریان لەبەغدا تەوتینکردنی مووچە دەبێت و دوای تەوتینکردنی مووچە راستەوخۆ کار لەسەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکەن و بەشێکی دیکەی کارەکانیان دابنیکردنی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە دەبێت.
وتەبێژی نەوەی نوێ وتیشی، رێککەوتنی پارتی و
یەکێتی بۆ ماوەی سێ مانگە لەگەڵ بەغدا و مووچەش تەوتین نەکراوە، و مەسرور بارزانی لە بەغداوە نەوتی هێناو بە ١٠٣
هەزار بەهاوڵاتیانی فرۆشتەوە، و شاسوار عەبدولواحیدیش سەردانی سودانی کردو توانی
نەوت بەبێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین بکات، نەوەی نوێ بەئاسانی دەتوانێت
بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، ئەگەر هاوڵاتیان بچنە هەڵبژاردن و دەنگیان پێبدەن و نەوەی
نوێ بەهێزتر بکەن، لەبەغداوە کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، پارتی و یەکێتی بەفراکسیۆن
و پۆستەکانی نێو حکومەتیشەوە نەیانتوانیوە هیچ پڕۆژەیەکیان هەبێت، و نەوەی نوێ
لەبەغدا بە نۆ پەرلەمانتارەوە زۆر کاری گەورەو باشیکردووە بۆ هەرێم و توانی دەرمان و نەوت بۆ هەرێم دابین بکات و
هەڵەبجە بکات بەپارێزگا و ئامانج و بەرنامە و کاری سەرەکی نەوەی نوێ خزمەتکردنی
هاوڵاتیانی هەرێمە و دەشڵێت، شاسوار عەبدولواحید بۆیە له زیندانە پارتی و یەکێتی
لێی تۆقیون و تەنانەت فلێکسەکانی شاسوار عەبدولواحید دەدڕێن و لێی دەترسن، و سەبارەت
بە بارودۆخی نەوەی نوێ دەڵێت، بارودۆخی نەوەی نوێ زۆر باشەو سوپاسی پێشوازی گەرمی
هاوڵاتیان دەکەن و کاتێک سەردانی هاوڵاتیان دەکەن لە بازاڕو گەڕەکەکان زۆر
بەگەرمی پێشوازییان لێدەکرێت، هاوڵاتیان لەدڵەوە لەگەڵ نەوەی نوێن و داواشیکرد، هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بدەن بە نەوەی نوێ و نەوەی نوێ بەهێزبکەن
دوایی ببینن چی دەکەن لەبەغدا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان.