سەردێڕ:

کۆمسیۆن: هیچ کاریگەریەکی سیاسی لەسەر هەڵبژاردن نییە

PM:08:57:28/10/2025

1536 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سورە لەسەر ئەوەی سەربەخۆیانە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات و دەڵێت، هیچ کاریگەرییەکی سیاسی لەسەر هەڵبژاردن نییە و پڕۆسەکە بە سێ سیستەمی چاودێریدا تێدەپەڕێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وتی، کۆمسیۆن سەربەخۆیی یاسایی خۆی لە بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردندا دڵنیا دەکاتەوە، دوور لە هەر کاریگەرییەکی سیاسی لە رێگەی بنەما سەرەکییەکانەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردندا.

وتیشی، کۆمسیۆن سیستم و کۆمەڵێک ئاماژە دادەنێت کە بەهۆیەوە چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکرێت و دەستنیشانی هەموو ئەو هەڵانە دەکرێت کە لەوانەیە رووبدەن، ئەمەش لە رێگەی دانانی سیستمی چاودێرانی نێودەوڵەتی، سیستەمی چاودێرانی ناوخۆیی و سیستەمی بریکارانی پارتە سیاسییەکان و هەر کەسێکی تر کە پەیوەندی بە پرسی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە، و سێ سیستمی تایبەت بەم لایەنە هەیە، سیستمی چاودێرانی نێودەوڵەتی، و سیستەمی چاودێرانی ناوخۆیی کە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەر رێکخراوێکی دیکەی پەیوەندیدار بە کاروباری هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت، و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە پەیوەندییان بە کاروباری هەڵبژاردنەوە هەیە وەک رێکخراوی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

هاوکات سەبارەت بە سیستمی بریکارانی پارتە سیاسیەکان دەڵێت، سیستمێکی تایبەتە کە کۆمسیۆن لە کاتی دەستپێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردندا لە رۆژی دەنگدان دایدەنێت، و بۆ هەر پارتێک یان هاوپەیمانییەکی سیاسی یان بەربژێرێکی تاکەکەسی یان کۆمەڵێک بریکار و چاودێری دەرفەتی ئەو کەسانە دەکەن کە نوێنەرایەتیان دەکەن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن.













گەلەری