سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگەی نەوتی زوبێر دەستپێدەکاتەوە

PM:06:16:28/10/2025

1416 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، هەناردەکردنەوەی نەوت لە کێڵگەی نەوتی زوبێر لە باشووری بەسرە دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە بۆرییەکانی کێڵگەکەوە هەناردەکردنی نەوت کەمبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، هۆکاری تەقینەوەکەی کێڵگەی زوبێر بەهۆی لێچوونەوە بووە لە یەکێک لە بۆرییەکانی سیستمی غازی کێڵگەکە، هەروەها پاش رووداوەکە راستەخۆ لە رێگەی کێڵگەی دووەمی زوبێرەوە هەناردەکردنی نەوت بەردەوامبووە، کە ئەو بەشەی کێڵگەکە بەتایبەت بۆ بارودۆخی لەناکاو و نەخوازراوە پەرەیپێدراوە.

وتیشی، ماوەی کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە شەش کاتژمێر زیاتری نەخایاندووە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە، کاتێک تیمێک لە کرێکارانی کێڵگەکە سەرقاڵی لەحیمکردنی یەکێک لە بۆرییە غازییەکانی نزیک لەو بۆرییە بوون.













گەلەری