PM:05:17:28/10/2025
1684 جار خوێندراوەتەوە
دادگای فیدرالی عێراق بڕیاری نادەستووریبوونی ماددەیەکی یاسای دەزگای زیندانیانی سياسيى دا کە پەیوەستە بە حەجەوە، كه یەکێکه لە بڕگەکانی یاسای هەموارکردنی سێیەمی یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسی ژمارە ٤ـی ساڵی ٢٠٠٦.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاژانسی هەواڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دادگای باڵای فیدرالی عێراق دانیشتنێکی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی سەرجەم دادوەرە ئەندامەکان و بەو داوایەدا چوویەوە کە تایبهت بوو به تانەدان لە نادەستووریبوونی ماددەی سێیەمی یاسای ژمارە ١٠ـی ساڵی ٢٠٢٥، یاسای هەموارکردنی دووەمی یاسای دەزگای زیندانیانی سیاسی، کە پەیوەندی بە زیادکردنی بڕگەی سێزدەهەم بۆ ماددەی ١٩ـی یاساکە هەبوو.
دەقی یاساكه بهمشێوهیەیە
، دەستەی حەج و عومرە پابەند دەبێت بە تەرخانکردنی لانیکەم ٪٢ـی سەرجەم
کورسییەکانی ساڵانەى حەجی تەرخانکراو بۆ عێراق، بۆ ئەوانەی بڕگەکانی ئەم یاسایە
دەیانگرێتەوە یان بۆ کەسوکاریان لە کاتی مردنیاندا.
دادگاى فیدڕاڵ، بڕیاری
نادەستووریبوونی دا چونکە دهڵێت، پێچەوانەی بڕگەکانی دەستووری کۆماری عێراق بۆ
ساڵی ٢٠٠٥ بوو لە ماددەکانی ١٤ـەو ١٦ـدا كه
ئاماژە به بنەمای یەکسانی دەرفەتەکان كراوه.