PM:03:54:28/10/2025
1772 جار خوێندراوەتەوە
له پارێزگای نه‌ینه‌وا ٢٠ پارچه زه‌وی به مه‌به‌ستی دروستكردنی وێستگه‌ی وزه‌ی خۆر ته‌رخانده‌كرێن و له‌ناو ئه‌و زه‌ویانه وزه‌ی خۆر جێگیرده‌كرێن تا كاره‌بای پارێزگاكه‌یان پێ زیاد بكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عه‌بدولقادر ده‌خیل، پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگەیاند، ته‌رخانكردنی ئه‌و زه‌وییانه ناوه‌ند و قه‌زا و ناحیه‌كانی پارێزگاكه ده‌گرێته‌وه، رێگه به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی وزه‌ی خۆر ده‌دات له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
ئه‌م پڕۆژه‌یه نوێنه‌رایه‌تی هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌كات له پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی
حكومه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی به‌رده‌وامتر، ئامانجیشی دابینكردنی
كاره‌بای زیاتره بۆ هاوڵاتییان له نه‌ینه‌وا، هه‌روه‌ها به‌شداریكردنه له
خۆراكدانی تۆڕی وزه‌ی نیشتمانی.