سەردێڕ:

لە کەرکوک سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێک دەدات و بە سەختی برینداری دەکات

PM:02:47:28/10/2025

2004 جار خوێندراوەتەوە

لە کەرکوک سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێک دەدات و بە سەختی برینداری دەکات، باوکی منداڵەکەش بە ئێن ئاڕ تی وت، منداڵەکەی بەشێکی زۆری سەری تەقیوە و بە ٣٥ تەقەڵ دووردراوەتەوە.


رۆژی شەممەی رابردوو رۆژیاری تەمەن حەوت ساڵان لە گەڕەکی دەروازەی کەرکووک، بە دڵ خۆشی لەماڵ دەرچوو بۆ یاریکردن بەڵام بە برینداری و جەستەیەکی خەڵتانی خوێناویەوە هێندرایەوە بۆ ماڵ.

باوکی رۆژیار بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، منداڵەکەی بەشێکی زۆری سەری تەقیوە و بە ٣٥ تەقەڵ دووردراوەتەوە و دەشڵێت، "دیمەنەکە هێندە سامناک بوو هەرگیز رێگە نادەم جارێکی تر منداڵەکانم لە دەرگای حەوشە بچنە دەرەوە".

ئەوەش لە کاتێکدا بەپێی ئامارێکی نا فەرمی لە ماوەی ئەمساڵدا تا وەکو ئێستا ٣٥ حاڵەتی پەلاماردانی بێلانە منداڵ لەکەرکووک تۆمارکراوە و منداڵێکیش گیانی لە دەستداوە.




سۆران محەمەد - کەرکوک












گەلەری