سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا ماتۆرسوارێک گیانی لەدەستدا

PM:02:11:28/10/2025

1588 جار خوێندراوەتەوە

لە گوندی شێخ لەنگەر لە گەرمیان بە رووداوی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێکدا، کەسێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا لەناو گوندی شێخ لەنگەری سەر بە ناحیەی کۆکس لە سنووری کفری، رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و ماتۆڕسکیلێک روویداوە.

وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان وتیشی، لە رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەیە و مێردمنداڵێکە دانیشتووی گوندەکەیە".

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی رووداوەکە دەکەن.



محەمەد عەدنان - کفری













گەلەری