سەردێڕ:

تورکیا چوار عێراقی دەستگیرکردووە و دەڵێت داعشن

PM:03:53:01/12/2021

5400 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سامسون رایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا چوار كه‌سی هەڵگری رەگەزنامەی عێراقییان دەستگیرکردووە، کە داعشن.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سامسون رایگەیاندووە، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سامسون، لە ئۆپه‌راسیۆنێکدا چوار گومانلێكراوی عێراقییان دەستگیرکردووە كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كاتێک له‌ عێراق بوون له‌ناو داعشدا بوون و كاریان بۆ رێكخراوه‌كه‌ كردووه‌ و ئێستاش له‌ سامسون ده‌ژین.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، تیمه‌كان له‌ یه‌ك كاتدا هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر چه‌ند ناونیشانێكی دیارییكراو له‌ شارۆچكه‌ی ئیلكئادم و چوار گومانلێکراویان دەستگیرکرد.

دوای ته‌واوبوونی رێوشوێنەكانی ئاسایش، دوو كه‌س له‌ گومانلێكراوه‌كان راده‌ستی تیمه‌كانی هۆبه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانییکردن بە كۆچبه‌ران كران.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، له‌ هه‌ڵمه‌ته‌کەدا، دەست به‌سه‌ر ئامێری دیجیتاڵی گومانلێكراوه‌كاندا گیرا.













گەلەری