نرخی زێڕ دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و بە سێ هەزار و ٩٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ ٣٪ـی بەهاکەی لەدەستدا و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨٠٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نزیکەی ٢٠ هەزار دینار نرخەکەی دابەزیەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و ٩٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٤٠ دۆلار نزمبووەوە.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٨٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨٠٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٤٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٢٠ هەزار دینارە