AM:08:27:28/10/2025
1048 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بە ٦٦ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دۆلارێک دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە کەمێک دابەزی و بە ٦١ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوای ئەوەی
بەهۆی ئەگەری رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا بەرزکردنەوەی خواست بۆ نەوتی خاو
زیادیکرد، بەڵام خستنەڕووی زۆری نەوت لەلایەن ئۆپێک پڵەسەوە لە کاریگەرییەکانی
رێککەوتنەکەی نێوان چین و ئەمریکای لە بازاڕی نەوتدا کەمکردووەتەوە.