وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگەیاند، دەبێت هێزەکانیان چاوكراوه‌تربن و به‌پلانی نوێی جه‌نگی سه‌نگه‌ره‌كانیان قایم بكه‌ن، دەشڵێت، "ده‌بێت تۆڵه‌ی شه‌هیدانی چەند رۆژی رابردوو بكرێته‌وه و ناوه‌ستین تا به‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین."
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێم، " شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده و جێگری فەرماندەی لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبووەوە و رایسپاردن به‌توندی به‌رپه‌رچی چالاكی و په‌لاماره‌کانی داعش بدەنه‌وه و له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵیان بته‌كێنن."
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە، "به‌رده‌وام
جه‌ختمان له‌سه‌ر ئاماده‌سازی هێزه‌كان كردووەته‌وه، له به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كان
له دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش و زیندووبونه‌وه‌ی شانە نوستووه‌كانیان."
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "شۆڕش ئیسماعیل فه‌رمانده‌ی
لیواكانی راسپاردووە، چاوكراوه‌تر و به‌پلانی نوێی جه‌نگی سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان قایم
بكه‌ن و له مه‌ترسی ئه‌و چەکداران بیانپارێزن."
وه‌زیری پێشمه‌رگه وتووشییەتی، "هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووەته‌وه
بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری لیواكان و پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی كه‌موكوڕییه‌كان."
باسی لەوەشکردووە، "رێگه‌ناده‌ین خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی
كه له چه‌ند رۆژی رابردوو گیانیان به‌ختكرد به‌فیڕۆ بڕوات، ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی
ئه‌و شه‌هیدانه بكرێته‌وه و ناوه‌ستین تا به‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین."
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق،
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، "دوای دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی ئه‌منی هاوبه‌ش
له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراستهیهیە كه به‌یه‌كه‌وه
هه‌ردوو هێز رۆڵ ببینن له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی هه‌یه."
لە شەوی ٢٧ی ئەم مانگەدا، لە ناحیەى کوڵەجۆى گەرمیان
داعش هێرشیکردەسەر سەنگەرەکانى پێشمەگە و لەکاتێکدا یارمەتی بۆ هێزەکان رۆشتووە بۆمبێک
بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار پێشمەرگەش
بریندار بوون.
شەوی رابردووش، لە سنووری کفری لەلایەن چەکدارانی داعش
هێرشکرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامی هێرشەکەش دوو پێشمەرگە شەهید بوون و
سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
گروپی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ توانییان دەست بەسەر
رووبەرێکی فراوان لە خاکی سوریا و عێراقدا بگرن، دواتر بە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق شکستپێهێنانی گروپەکەی لە خاکی عێراق
راگەیاند.