سەردێڕ:

وێنە.. کۆمسیۆن ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى راگەیاند

PM:01:24:30/11/2021

12372 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى راگەیاند کە لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ ئەنجامدرا.


ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنەکەى ١٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ راگەیاند.

دەستەى دادوەرى خشتەیەکى بەناوى ئەو کاندیدانە بڵاوکردەوە کە لە هەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و تیایدا گۆڕانكاری له‌پێنج كورسی په‌رله‌ماندا کراوە.

پێشتر عیماد جه‌میل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژەى بەوە کرد ئەنجامە فەرمییەکانى هەڵبژاردنە پێشوەختەکە رادەگەیەنن.

وتیشى "لە دوای پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا گۆڕانکاری لە پێنج کورسی پەرلەمانی عێراق کراوە".

ئەوەشى خستەڕوو "ئەو کورسییانەی کە گۆڕانکارییان تیادا کراوە لە هەولێر و نەینەوا و کەرکوک و به‌غدا و به‌سره بوون".













گەلەری