كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، پێدەچێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامە فەرمییەکان بڵاوبکەنەوە.
عیماد جه‌میل موحسین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژەى بەوە کرد "پێدەچێت لە کۆتایى ئەم هەفتەیەدا کۆمسیۆن ئەنجامە فەرمییەکانى هەڵبژاردنە پێشوەختەکە رابگەیەنێت".
وتیشى "لە دوای پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی
هەڵبژاردندا گۆڕانکاری لە پێنج کورسی پەرلەمانی عێراق کراوە".
عیماد جه‌میل روونیکردەوە "لەدوای
تەواوبوون لە پێداچوونەوە بە کۆی تانەکان، کۆمسیۆن ئەم هەفتەیە ئه‌نجامی فەرمى هه‌ڵبژاردنه‌كە
و ناوی براوه‌كان رادەگەیەنێت".
ئەوەشى خستەڕوو "ئەو کورسییانەی کە
گۆڕانکارییان تیادا کراوە لە هەولێر و نەینەوا و کەرکوک و به‌غدا و به‌سره بوون".