سەردێڕ:

نرخى نەوت زیاتر دابەزى

AM:09:11:30/11/2021

13420 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٢ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت کە بەراورد بە دوێنێ کە نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٢٤ سەنت بوو دابەزینى بەخۆیەوە بینى.


هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکى لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٠ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کە نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمەریکى بە ٧١ دۆلار و ٩ سەنت بوو، بەهەمان شێوە دابەزینى بەخۆیەوە بینى.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری