سەردێڕ:

پارێزگاری هەولێر لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات

PM:12:18:25/07/2021

12740 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی پارێزگاری هەولێر، رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە، دەشڵێت، دەنگۆکان لەسەر راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ راست نین.


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی دروستبونی لۆد لەسەر تەواوی نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا رۆژی سێشەممە لێژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەنگۆ و قسە و باس هەیە کە جارێکی دیکە قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنرێت، بەڵام ئەو دەنگۆیانە هیچی راست نیین."

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەبیانووى باشبوونى دۆخى تەندروستى هەرێم و کەمبوونەوەى رێژەى توشبووانى کۆرۆنا، نزیکەى دوو مانگە لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆنەبوونەتەوە.

پێشتریش بڕیارەکانى لیژنەکە گرفتى زۆرى بۆ کاسبکاران و بژێوی هاوڵاتیان دروستکردبوو و هاوشێوەى بەشێکى زۆر لە وڵاتانى جیهان زیانلێکەوتووان قەرەبوو نەکراونەتەوە.













گەلەری