PM:01:55:25/09/2025
976 جار خوێندراوەتەوە
کۆمسیۆن دەڵێت، بە هۆکاری بانگەشەی پێشوەختە، بڕی دوو ملیۆن دینار سزا بەسەر ژمارەیەک کاندید سەپێندرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕی دوو ملیۆن دینار سزای بەسەر ژمارەیەك كاندیددا سەپاند، بەهۆی ئەوەی بەر لە دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن وێنە و پۆستەری خۆیان بڵاوكردوەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لیژنەکان چاودێری بانگەشەی پێشوەختەی کاندیدەکان و پێشێلکارییەکانی
پەیوەست بە شێواندنی بانگەشە دەکەن و هێزە ئەمنییەکان لەو هەڵمەتەدا هاوکاریان
دەبن، هەرجۆرە سەرپێچییەک لەلایەن کاندیدەکانەوە ئەنجامبدرێت و ئەوا لە
دوورخستنەوە تا بەندکردن سزادەدرێن.
بڕیارە رۆژی
١١ـی ١١ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، چاوەڕوان
دەكرێت لە سەرەتاكانی مانگی ئایندەوە هەڵمەتی بانگەشە دەستپێبكات.