سەردێڕ:

شارێکی کوردستان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمای لە عێراق تۆمارکرد

AM:11:57:25/07/2021

17504 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسێکی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە بەرزبونەوە دەکات و شاری خانەقین بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی عێراق تۆمار دەکات.


سادق عەتیه ڕایگەیاند، ئەم شەپۆلەی گەرما تا ئەم هەفتەیە لە بەرزبونەوەدایە بەڵام لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی پێنج شەممەوە دادەبەزێت.

عەتیه وتیشی، "لە ڕۆژانی دووشەممە وسێ شەممە پلەکانی گەرما دەگاتە لووتکە، بەجۆرێک شاری خانەقین بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکات کە ٥٣ پلەی سیلیزییە".

ئەو کەشناسە عێراقییە باسیشی لەوەکرد، بەڵام شارەکانی بەغدا و دیالە و سەلاحەدین و واست بابل وکەربەلا و دیوانیە ونەجەف پلەکانی گەرما تێیدا لە نێوان ٥٠ بۆ ٥١ پلە دەبێت.

ڕونیشیکردەوە، شای بەسڕە و زیقار ومیسان ٥١ بۆ ٥١ پلەی سلیزی دەبێت لەگەڵ دروستبونی شێیەکی ماندووی گەرم.

عەتییه ئاماژەیشی بەوەداوە، ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک ونینەوا پلەکانی گەرما تێیدا لە نێوان ٤٥ بۆ ٥٠ پلەی سلیزی دەبێت .

ڕاشیگەیاند، پێشبینییەکان ئەوە دەردەخەن کەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا لەچەند ناوچەیەکی شاری هەولێر باران ببارێت.













گەلەری