سەردێڕ:

هێمن هەورامی: هەواڵی خۆش دەبیستن

AM:11:29:25/07/2021

59280 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "هەواڵی خۆش دەبیستن."


هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "لەم هەفتەیە حکومەت کۆدەبیتەوە و هەواڵی خۆش دەبیستن."

هێمن هەورامی راشیگەیاندووە، "پرۆژەیاسای بودجە بێتە پەرلەمانیش سودی نابێت چونکە مانگێکی دەوێت لە پەرلەمان لە وەزارەتی دارایش مانگێک تا دەردەچێت، بۆیە ئامادەکاری بۆ یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بکرێت و بەیانی دارایش بۆ ئەمساڵ هەبێت."

پێشتر، رێباز حەملان یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئەم مانگە لێبڕینى موچە یان نامێنێت یان کەمدەکرێتەوە و بڕیاریشە ئەنجومەنی وەزیران لەسەر لێبڕینی موچە کۆببێتە و بڕیاربدات.

سەرەڕای ئەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتر لە ٧٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەتەوە، نرخی دۆلاریش بەرامبەر بە دینار بەرزبووەتەوە و داهات زیادیکردووە، بەڵام حکومەت چەندین مانگە لەسەر لێبڕینی موچە بەردەوامە.














گەلەری