PM:07:37:28/11/2021
5348 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیارێکی نوێی لەبارەی دووبارە گەڕانەوەی ئەو خوێندکارە کۆچبەرانەی لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ خێزانەکانیان لە دەرەوەی وڵات بوون داوە و بە چەند رێکارێک دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ خوێندن.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە، ئەو خوێندکارانە ئەگەر خۆیان بیانەوێت ئەو ماوەیەیان بە نەهاتوو بۆ هەژماردەکرێت و دەتوانن دەست بە خوێندن بکەنەوە.
بڕیارەکە سەرجەم
قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە
دەگرێتەوە.
لەبارەی نمرەشەوە
پەروەردە ئاماژەی بەوەکردووە، کە نمرە لە بڕیارێکی تایبەتدا و بەپێی رەچاوکردنی
بارودۆخی خوێندکارەکان دەبێت، بەو مەرجەی بەر لە تەواوکردنی وەرزی یەکەمی خوێندن
ئەو خوێندکارانە پەئیوەندی بە قوتابخانەکانیانەوە بکەن.
هـ.ئـ