سەردێڕ:

چاوفڕین ئاماژەیە بۆ کەمیی ڤیتامینێك

PM:07:11:28/11/2021

12700 جار خوێندراوەتەوە

چاوفڕین یان لەرزینی پێڵووەکان دەکرێت ئاماژەبێت بۆ کەمیی ڤیتامین B12 لە جەستەدا کە چەند نیشانەیەکی دیکەشی لەگەڵدا دەبێت.


ڤیتامین B12 یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ کۆئەندامی دەمار و کاری مێشک، لە دیارترین نیشانەکانیشی بریتییە لە لەرزین و گرژبوونی پێڵووی چاو کە بە چاوفڕین ناودەبرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی "امارات الیوم"ی بەریتانی، یەکێك لە ١٠ کەسدا کە تەمەنیان لەسەروو ٧٥ ساڵیدایە کێشەی کەمیی ڤیتامین B12 لە جەستەیاندا هەیە، چونکە جەستەیان ناتوانێت ئەم ڤیتامینە بەپێی پێویست بمژێت.

هەروەها ڤیتامین B12 یەکێکە لە پێویستترین ڤیتامینەکان کە هاوبەشی دەکات لە بەرهەمهێنانی خانە سوورەکانی خوێن، هەروەها گۆڕی خواردن بۆ وزە، پارێزگاریکردن لە کاری کۆئەندامی دەمار، ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا کەمبێت ئەوا کۆمەڵێك نیشانە دەردەکەوێت وەك:

هەستکردن بە چەقین لە پەلەکاندا، هەستکردن بە ماندوێتی بەردەوام، بێڕەنگبوونی پێست و لەدەستدانی کێش.














گەلەری