PM:10:28:27/11/2021
4692 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە شاری منبجی سوریا تەقینەوەیەک لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە روویداوە و کوژراو و بریندار هەیە.
لەو بارەیەوە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە سەر رێگەی شاری منبج لە سنوری پارێزگای حەلەب روویداوە و لە ئەنجامدا، دوو کەس کە ژن و منداڵێکن کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە پێنج کەس کە
دوانیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایشن برینداربوون.
هاوکات، تا ئێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیاری خۆی لە
ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.