سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:20:02/09/2025

1112 جار خوێندراوەتەوە

دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک گۆڕانکاری بەسەرهات و بە ٦٤ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەمریکا و رووسیا دێت لەسەر پرسی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا، هاوکات، بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، نەبوونی دڵنیایی لە سەرکەوتنی ئاگربەستەکە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت.













گەلەری