سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان: تا ٢٠٢٥ دوو ملیار کەس لە جیهاندا دووچاری قەیرانى کەمئاویی دەبنەوە

AM:08:49:25/07/2021

2680 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا ئاو زۆرترین کارەساتی سروشتی لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی لەناوبردنی سەدان هەزار کەس لەسەر زەوی.


فەرهان حەق جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە لافاو و وشکەساڵی باسی لەوەشکردووە، لە زۆرترین ئەو کارەساتە سروشتییانەى کە زیانى ئابورییان بەدواى خۆیاندا هێناوە بەهۆی ئاوەوە بووە، بە جۆرێک لە ٥٠٪ی کارەساتە سروشتییەکانى نیو سەدەى رابردوو بەهۆی ئاوەوە بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لافاو و وشکەساڵی لەلایەک هۆکاری مردنی ٤٥٪ی خەڵکن و لە لایەکیش ٧٤٪ی زیانە ئابورییەکان هەر بەو هۆیەوەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٥ نزیکەى دوو ملیار کەس لە جیهاندا دووچاری قەیرانى کەمئاویی ببنەوە، کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە و مەترسی جددی لەسەرە.













گەلەری