سەردێڕ:

ھاوشێوەی تورکیا؛ دراوی وڵاتێکی دیکە دابەزینی بەخۆیەوەبینی

AM:11:42:26/11/2021

28092 جار خوێندراوەتەوە

بەھای لیرەی لوبنانی لەبازاری ناوخۆی ئەو وڵاتەدا دابەزینی بەخۆیەوەبینی، بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ٢٥ ھەزار لیرە مامەڵەی پێوەدەکریت، ئەوەش نزمترین ئاستی دابەزینە لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە.


ئەمڕۆ ھەینی، ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، لە ناوخۆی لوبنان لە کاتی کڕینی دۆلاری ئەمریکیدا ھەر دۆلارێک بەرامبەر بە دووھەزار و ٥٤٠ بۆ دوو ھەزار و ٥٥٠ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت و لەکاتی فرۆشتنیدا بە ٢٥٠٠ ھەژمار دەکرێت.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، نرخی ١٠٠ دۆلار نزیکەی ٢٢ ھەزار لیرەی تۆمار کرد و لە ١٢ی ئەم مانگەوە بۆ یەکەم جار ٢٣ ھەزار لیرەی تێپەڕاند. کاتێکیش سەعد حەریری داوای لێبوردنی کرد بۆ پێکھێنانی حکومەت، نرخی لیرە گەڕایەوە بۆ نێوان ٢٢ ھەزار  تا ٢٣ ھەزار بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی و دوێنێش گەشتە ٢٤ ھەزار لیرە.
 
لـ ، لـ
کـ ، ئـ













گەلەری