سەردێڕ:

نەوەی نوێ بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکە بێئاوەکانی سلێمانی

PM:08:17:14/08/2025

1320 جار خوێندراوەتەوە

خەڵک بێئاوە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو باکی نیە، نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکە بێئاوەکانی هەولێر و سلێمانی، خەڵک دەڵێن ئەوەی حکومەت پێی ناکرێت نەوەی نوێ جێبەجێی دەکات و لەهەر شوێنێک خەڵکی پێویستی پێی بێت بەهانایەوە دەچێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ـی ئابی ٢٠٢٥، بەهۆی گرفتی بێئاوی لە بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی، تیمێکی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارانی لەبری حکومەتی ماوەبەسەرچوو سەرقاڵی دابەشکردنی ئاوە بەسەر هاوڵاتییاندا.

بەشێک لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەش بە ئێن ئاڕ تییان وت، چەندین ساڵە گرفتی کەمئاویان هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو تاوەکو ئێستا بەدەم کێشەکانیانەوە نەچووە، بۆیە بە ناچاری مانگانە سێ بۆ چوار تانکەر ئاو دەکڕن.

باسیان لەوەش کرد، دەستخۆشی لە تیمی نەوەی نوێ و پەرلەمانتارانی دەکەن کە هەستاون بە دابەشکردنی ئاو بۆ گەڕەکەکانیان و ئەو خزمەتگوزاریەی نەوەی نوێ دەیکات هیچ لایەنێک پێی ناکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای هاتنی وەرزی گەرما و سەرهەڵدانی گرفتی کەمئاوییەوە، نەوەی نوێ لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێم لە بری حکومەتی ماوەبەسەرچوو سەرقاڵی دابەشکردن و دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی بەدەست نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە دەناڵێنن، بەڵام چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتی و یەکێتییەوە رێگرییان لێ کراوە.














گەلەری