PM:06:42:06/08/2025
1820 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٨٢٥ هەزار کەس ناویان بۆ کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ـی ئابی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان کۆتایی هاتووە و رۆژی یەکشەممەش دوا وادەیە بۆ رادەستکردنی فۆڕمەکان بە بنکەکانی دەنگدان.
وتەبێژی
کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ٨٢٥ هەزار و ٩٠٧ کەس لە سەرجەم پارێزگاکانی
عێراق فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ
بەڕێوەبچێت و بۆ ئەم مەبەستەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێشتر
جەختیکردبووەوە کە پێویستیان بە ٢٥٠ هەزار کارمەند هەیە.