سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

AM:09:03:25/11/2021

42872 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.


وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی نوێی دابەشکردنی موچەی راگەیاند و تیایدا ھاتووە، ٢٥ی ئەم مانگە وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت، موچەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بە ھەمان میکانیزمی پێشوو و بەبێ لێبڕین وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی ھێشتا لیستی سەرجەم وەزارەتەکانی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی لیستی موچە ھاوشێوەی مانگەکانی دیکە دەبێت و ناگۆڕدرێت.
لەبارەی ٢٠٠ ملیارەکەشەوە، لە مانگی رابردوودا، پەرلەمانتارێکی پێشووی عیراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کە بە ئەگەری زۆرەوە پێدەچێت عێراق پابەند بیت بە ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانەی ھەرێمەوە تاوەکو ئەو کاتەی حکومەتی نوێ پێکدەھێندرێت.
ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێم، لە مانگی تەمموزدا لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڕیاری لەسەردرا، کە وەک سولفەیەکی مانگانە بۆ ھەرێمی بنێرێت و وەک موچە بە ھاوتای داھاتەکانی وەزارەتی دارایی بەسەر موچەخۆراندا دابەشبکرێت.
حکومەتی ھەرێم لە چەند مانگی رابردوودا بڕیاریدا ھەموو مانگێک لە ٢٥ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە بکات بەبێ لێبڕین، بەڵام چەند مانگێکە بە بیانووی کەمی داھات و دواکەوتنی گەڕانەوەی داھات بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و دواکەوتنی گەیشتنی ٢٠٠ ملیارەکە، حکومەت موچە دابەشکردن دوادەخات و بە ماوەی ١٥ رۆژ و زیاتر موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکات.












گەلەری