سەردێڕ:

نیشانەکانی لاوازی غودەی دەرەقی کامانەن؟

AM:09:39:31/07/2025

2768 جار خوێندراوەتەوە

غودە لە رژێنێکی بچووکی جەستەیە لە بەشی پێشەوەی قورگدا، ئەم ئەندامە بچووکە بەرپرسە لە رژێنی پەریزادە کە جڵەوی شێوازی کار و چالاکییەکانی جەستەت دەکەن و لاوازبوونیشی کاریگەرییەکی بەهێز لەسەر جەستەی مرۆڤ بەجێدەهێڵێت؛ کەواتە تەمەڵبوونی غودەی دەرەقی چییە و نیشانەکانی چین؟


بە گوێرەی ماڵپەڕی(NHS) لاوازبوونی غودەکان کاریگەرییەکی بەهێز لەسەر جەستەی مرۆڤ بەجێدەهێڵێت، هەریەکە لە نیشانەکانی وەک ماندوێتی، لاوازی گشتی جەستە، خەواڵوویی، زیادبوونی کێش و هەستیاری بە سەرمابوون نیشانەی سەرەکین کە لەو کەسەدا بەدیار دەکەون.
بێجگە لەوانەش، هەڵوەرینی قژ بەڕێژەیەکی زۆر، گۆڕانی باری دەروونی، توشبوون بە خەمۆکی کورتخایەن، تەنانەت وشکبوونەوەی پێست و بێخی قژ، هەروەها ئارەقەکردنەوەی زۆری لەپی دەستەکان بە بەردەوامی نیشانەن بۆ لاوازی غودەی دەرەقی. 
ئەم نیشانانەش لە ئەنجامی کەمی دەردانی رژێنی پەریزادەوەیە کە غوودەکان بەرهەمی ناهێنێت. 
بۆ خۆپاراستن لەم دۆخەش پیویستە کەسەکە لەژێر چاودێری پزیشکدا دەرمانی پێویست وەر بگرێت و چارەسەری بۆ بکرێت، هەروەها پێویستە توشبوو خۆی لە خواردنی سوورەکراو و چەور بەدووربگریت. 
لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی شەکر و خوێ بە رێژەیەکی کەم بەکار بهێندرێت و بخورێن تاکوو نەبنە هۆی زیاتر لاوازبوون و تەمەڵبوونی غودەکان و کاریگەری لەسەر جەستە دروست نەکەن.













گەلەری