سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. دیاردەی هەڵئاوسان و تەقینی زەوی بووەتە جێگەی سەرنج

PM:07:57:24/07/2021

14388 جار خوێندراوەتەوە

پارچە ڤیدیۆیەک کە لە یەکێک لە ناوچەکانی ولایەتی هاریانای باشووری هیندستان تۆمارکراوە بووەتە جێی باسی بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە تێیدا بەشێوەیەکەی لەناکاو و چاوەڕواننەکراو زەوییەکە بەرز دەبێتەوە لە ژێر ئاوەوە.


بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی، ڤیدیۆکە بەشێوەکەی چاوەڕواننەکراو دەنگدانەوەی دروست کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بووەتە جێگەی سەرنجی زۆریک لە خەڵکی، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت هەڵکشانی زەوییەکە لە ژێر ئاودا وای کردووە ئەو کەسەی ڤیدیۆکە تۆمار دەکات بەرەو دواوە پاشەکشە بکات، چونکە بەردەوام زەوییەکەی بەردەمی هەڵدەکشێت بەرەو سەرەوە.

تاوەکو ئێستا هیچ ڕونکردنەوەیەکی فەرمی نییە لە بارەی ڤیدیۆکەوە و زەوی ناسانی ناوچەکە هەوڵدەدەن لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە بکۆڵنەوە.













گەلەری