سەردێڕ:

هەڵوێستی نوێی سودانی لەبارەی مووچەی هەرێم

PM:10:35:15/07/2025

14480 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، جەخت لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتیی هەرێم دەکەنەوە بەپێی دەستوور و یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی. چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرێم بە بەشێکی داواکانی بەغدا رازی بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی تەمموزی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، سودانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت هەرێم بەپێی یاسا و دەستوور و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نەوت و داهاتی نانەوتی رادەست بکات.

هاوکات، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بافڵ تاڵەبانی وەک نوێنەری پارتی و یەکێتی چووەتە بەغدا و لەگەڵ سودانی کۆبووەتەوە و وتیشی، هەرێم بە بەشێکی داواکانی بەغدا رازی بووە.

پێشتریش ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کردبوو، پارتی و یەکێتی داوایانکردووە تا کاتی هەڵبژاردن دوو سێ مووچە بۆ هەرێم بنێرن و کێشە نییە ئەگەر دوو سێ مووچەی مووچەخۆران ببڕن ئەمساڵ لە بری نەناردنی داهاتی ناوخۆ و نەوت.

 













گەلەری