سەردێڕ:

راگەیەنراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ھەولێرەوە

PM:07:09:24/07/2021

14172 جار خوێندراوەتەوە




ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ھەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەبێت سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگای ھەولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێدەکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی، ھیچ ھاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆی نییە بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو ھیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، ھەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە بەرپرسیارن."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەیانی یەکشەمە ٢٠٢١.٧.٢٥، یەکەم ڕۆژی دەوامکردنی فەرمانبەرانە دوای پشووی ڕۆژانی جەژن، بەھەموو شێوەیەک سەردانیکردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ مەبەستی پیرۆزبایی جەژن و ڕێکخستنی مەراسیمی تایبەت بە جەژنە پیرۆزە قەدەغە، بەپێچەوانەوە ھەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە بەرپرسیارن."

دوێنێ هەینی، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، دواى نزیکەى دوو مانگ جارێکى دیکە لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبێتەوە و رێکارى نوێ بۆ رێگریی لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەربکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەبیانووى باشبوونى دۆخى تەندروستى هەرێم و کەمبوونەوەى رێژەى توشبووانى کۆرۆنا، نزیکەى دوو مانگە لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆنەبوونەتەوە.

پێشتریش بڕیارەکانى لیژنەکە گرفتى زۆرى بۆ کاسبکاران و بژێوی هاوڵاتیان دروستکردبوو و هاوشێوەى بەشێکى زۆر لە وڵاتانى جیهان زیانلێکەوتووان قەرەبوو نەکراونەتەوە.













گەلەری