AM:08:04:07/07/2025
964 جار خوێندراوەتەوە
دوای هەوڵەکانی رێکخراوی ئۆپیک پلەس بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت نرخەکەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا رووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٩٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە یەک دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٦ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ هەشت ئەندامی ئۆپیک پڵەس کە بریتین لە سعودیە، روسیا، ئیمارات، کوەیت، عومان، عێراق، کازاخستان و جەزائیر کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی ستراتیژی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی ئاب.