سەردێڕ:

عێراق ئەنتەرنێتى بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیان دابین دەکات

AM:08:23:23/11/2021

16196 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى گەیاندنى عێراق خستنەکارى خزمەتگوزارى ئەنتەرنێتى بێبەرامبەرى لە چوار ناوچەى شارى بەغدا راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد خزمەتگوزارییەکە بۆ ماوەى نیو کاتژمێر بۆ هەر هاوڵاتییەک بەردەستە.


رەعد مەشهەدانى وتەبێژى وەزارەتى گەیاندنى عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "تیمە هاوبەشەکانى نێوان نوێنەرایەتى کۆمپانیاى گشتى گەیاندن و زانیارى و کۆمپانیاى سۆپەر سێڵ هاوبەشى فەرمى وەزارەت دەستیانکردوە بە پشکنینى جوگرافى بۆ ژمارەیەک لە ناوچەى شارى بەغدا بەمەبەستى ئامادەکردنى بۆ خزمەتگوزارى ئەنتەرنێتى بێبەرامبەر تا هاوڵاتیان بەکارى بهێنن".

مەشهەدانى روونیکردەوە "بۆ کاراکردنى ئەو خزمەتگوزارییە چوار ناوچەى شارى بەغدا هەڵبژێردراوە کە لە هەنگاوى یەکەمدا لەو ناوچانە خزمەتگوزارییەکە دەخرێتە کار".

ئاماژەى بەوەش کرد کە ئەو ناوچانەى خزمەتگوزارییەکەى تیادا جێبەجێ دەکرێت بریتین لە شەقامى موتەنەبى و شەقاى باب ئەلموراد لە کازمییە و رەئس حەواش لە ئەعزەمییە و یەکتربڕى رەواد لە مەنسور.

بەوتەى رەعد مەشهەدانى خزمەتگوزاریى ئەنتەرنێتى بێبەرامبەر بۆ ماوەى نیو کاتژمێر بۆ هەر هاوڵاتییەک بەردەست دەبێت.

جەختیشى کردەوە "لەچەند رۆژى داهاتوودا خزمەتگوزارییەکە لەو چوار ناوچەیە دەکەوێتە کار و لە ئایندەدا لە شوێن و جێگەى دیکەش جێبەجێ دەکرێت.













گەلەری