سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، له‌و پێكدادانه راستهوخۆیانهیاندا کە له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له كه‌نداو روویانداوه، نۆ پاسداریان كوژراون.
بەگوێرەی ئاژانسی میهری ئێران، عه‌لی ره‌زا تهنگسهری فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران زانیاری سه‌باره‌ت به‌و پێكدادانه راسته‌وخۆیانه بڵاوكردووەتەوە كه له كه‌نداو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا روویانداوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به کاتەکانیان نه‌كردووە.
عه‌لی ره‌زا تهنگسهری
رایگه‌یاندووە، "زۆر جار پێکدادانی راستەوخۆ لەنێوان ئه‌مریكا و هێزی دەریایی
سوپای پاسداران روویداوه."
باسی
لەوەشکردووە، نۆ سەربازیان له‌و پێكدادانانه‌دا کوژراون كه هه‌ندێكیانیان بڵاونەکردووەتەوە،
دەشڵێت، "له به‌رامبه‌ردا ئێمه‌ش نۆ گورزمان وه‌شاندووه."
ئه‌و فه‌رمانده
ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووە، كه ئه‌و پێكدادانانه له چ كاتێكدا روویانداوه.
لە نێو دەریادا
چەندینجار ئێران و ئەمریکا بەرامبەر یەکتری وەستاونەتەوە، بەڵام لە هیچ لایەنێکیانەوە باس لە کوژرانی سەربازەکانیان نەکراوە.
لە ٣ی
١١دا، لە دەریای عوماندا، هێزی دەریایی ئەمریکا دەستیگرت بەسەر کەشتییەکی ئێرانی‌دا
کە نەوتی بارکردبوو، لە بەرامبەردا، هێزی دەریایی ئێرانیش بە فڕۆکە دابەزیونەتە سەر
ئەو کەشتییە ئەمریکییەی بەنیازبوون نەوتی کەشتییە ئێرانییەکەی بۆ بگوازنەوە.